هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى ئۆلۆمپیی عێراق له وڵاتى فه‌ره‌نسا ئاماده‌كارییه‌كانى به‌رده‌وامه بۆ به‌شداریكردن له ركارببه‌كانى تۆپى پێ له پاریسى 2024.
ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه هه‌ڵبژارده‌كه به ته‌واوى یاریزانه‌كانیه‌وه له كه‌مپێكى مه‌شق و راهێنانى چرَِدان، دوێنێ چوارشه‌ممه له یه‌كه‌م یاریی دۆستانه‌ى ئاماده‌كارى بۆ ركابه‌رییه‌كان شێره‌كانى رافیده‌ین به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ى ئۆلۆمپیى میسڕ وه‌ستانه‌وه‌و یارییه‌كه‌ش به ئه‌نجامى دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له به‌رژه‌وه‌ندى فیرعه‌ونه‌كانى میسر كۆتاییهات.
عێراق له قۆناغى كۆمه‌ڵه‌كانى ركابه‌رییه‌كانى تۆپى پێ له ئۆڵۆمپیادى پاریس له‌یه‌كه‌م یاریی له 24ـى ئه‌م مانگه به‌رامبه‌ر ئۆكرانیا یاریده‌كات، سێ رۆژ پاش ئه‌و یارییه‌ش به‌رامبه‌ر ئه‌رجه‌نتین و دواتریش له 30 مانگ رووبه‌رووى مه‌غریب ده‌بێته‌وه.