نەجمەدین غوڵامی دیارییەکی بۆ سلێمانی ئامادەکردووە

test

هونەرمەند نەجمەدین غوڵامی نوێترین بەرهەمی بەم نزیکانە بڵاودەکاتەوە کە بۆ شاری سلێمانی گوتوویەتی.

لەبارەی بەرهەمە نوێیەکەی نەجمەدینی غوڵامییەوە، نزار زێویی سەرپەرشتیاری گروپی موزیکی لوڕ بە کەناڵ8ـی گوت، "گۆرانییە نوێیەکەی هونەرمەند نەجمەدین غوڵامی ناوی (دیارییەک بۆ سلێمانی)ـیە".

ئاماژەی بەوەشکرد، دیارییەک بۆ سلێمانی، لە ئاوازی نەجمەدین غوڵامی خۆیەتی، موزیکەکەی نزار زێوەیی دایناوە، کاری ستۆدیۆ و موزیکەکەی لە ئامادەکردنی گروپی موزیکی لوڕە، دیار هەڵەبجەیی هۆنراوەکەی نوسیوە، ڤیدیۆکلیپەکەش لە دەرهێنانی بڕیار فەتاحە.

سەرپەرشتیاری گروپی لوڕ گوتیشی، "ڤیدیۆکلیپەکە دیارییەکە بۆ شاری سلێمانی، بەم نزیکانە بڵاودەبێتەوە".

نەجمەدین غوڵامی، هونەرمەندێکی ناسراوی کوردە، 21ـی ئازاری 1958 لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە، لە تەمەنی 18 ساڵییەوە لە رێگەی رادیۆی سنە و کرماشانەوە دەستی بە گۆرانیگوتن کردووە، یەکێکە لەو گۆرانیبێژانەی کە بە گۆرانییەکانی خەباتی کردووە و کوردپەروەری بە زۆرینەی بەرهەمەکانییەوە دیارە.

loading....