پەیکەری داینەسۆرەکە بە نرخێکی خەیاڵی فرۆشرا

خانەی سۆسەبی بۆ زیادکردنە ئاشكراکان رایگەیاندووە، پاشماوەی بە بەردبووی داینەسۆرێکی "ستێگیسۆرێس" بە نرخی 44.6 ملیۆن دۆلار لە زیادکردنێکی ئاشکرادا فرۆشراوە، بەبێ ئەوەی ناوی کڕیارەکەی ئاشکرا بکرێت.
"ئاپێکس" بەوە وەسفکراوە کە تەواوکراوترین ئێسکەپەیکەری داینەسۆری ستێگیسۆرێسی دۆزراوەیە، 11 قاچی هەیە و درێژییەکەی 27 پێ دەبێت، وەک لە هەواڵێکی ماڵپەڕی "سکای نیوز"ـدا باسکراوە.
نرخی داینەسۆرەکەش بە پێچەوانەی چاوەروانییەکانەوە بوو، کە وادادەنرا بگاتە چوار بۆ شەش ملیۆن دۆلار، لە کاتێکدا نرخەکەی ژمارەی پێوانەیی پێشتری شکاندووە، کە ئەویش پاشماوەی داینەسۆری "رێکس" بوو کە لە ساڵی 2020ـدا بە نرخی 31.8 ملیۆن دۆلار فرۆشرا.
کاساندرا هاتۆن، بەڕێوەبەری بەشی زانست و رۆشنبیری خانە سۆسەبی گوتی، "ئاپێکس ئێستا شوێنی خۆی لە مێژوودا کردەوە، دوای تێپەڕبوونی 150 ساڵ بەسەر گەشتەکەی بەسەر زەویدا".
ئەمە لە کاتێکدایە، فرۆشتنی پاشماوە و ئێسکەپەیکەری داینەسۆرەکان، بووەتە مایەی نیگەرانی زانایانی ئەو بوارە، چونکە پێیان وایە کە دەبێت لە مۆزەخانە یان بنکەی توێژینەوەدا دابنرێت، نەک بکرێتە بابەتی زیادکردنە ئاشکراکان.
خانەی سۆسەبی ئاماژەی بەوەکردوە، کەسێکی نەناسراوی ئەمریکی پەیکەرەکەی کڕیوە.