درێژترین ئاهەنگی هاوسەرگیریی سەدە.. زیاتر لە حەوت مانگی خایاندووە

test

ئاهەنگی هاوسەرگیریی کوڕی دەوڵەمەندترین پیاوی ئاسیا، بووەتە باسی میدیاکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان تەنانەت بووە بە ترێندێکی جیهانی، بەهۆی ئەوەی ماوەیەکی زۆرە بەردەوامە و لە درێژەی ئاهەنگەکانیشدا چەندین کەسایەتی دیار و هونەرمەند بەشدارییان تێدا کردووە.

ئاهەنگی هاوسەرگیری ئانانت ئامبانی کوڕی موکێش ئامبانی دەوڵەمەندترین پیاوی ئاسیا و هیندستان،زیاتر لە حەوت مانگی خایاندووە، بە درێژترین ئاهەنگی هاوسەرگیریی لە سەدەدا دادەنرێت.

لێرەشدا لیستی ئەو ئاهەنگانە دیاری دەکەین کە خێزانی ئامبانی سازیان کردووە و لە زۆرینەیاندا کەسایەتیی دیار و هونەرمەندانی جیهانی بەشدارییان تێدا کردووە.

- 29ـی کانوونی یەکەمی ساڵی 2022 ئانانت ئامبانی لەناو پەرستگایەکی ویلایەتی راجستان ئەڵقەی پێشکەش بە رادیکا میرشانت کرد و بە فەرمی ئەڵقەیان گۆڕییەوە.

- لە 18ـی کانوونی دووەمی ساڵی 2023ـدا یەکەم ئاهەنگیان رێکخست، کە ئەویش ئاهەنگێکی کولتووری هیندی بوو بە "میهندی" ناسراوە، کە هاوشێوەی ئاهەنگی خەنەبەندانە.

- لە 1ـی ئازاری 2024ـدا، دووەم ئاهەنگیان بە ناوی pre wedding ceremony رێکخست و سێ رۆژی خایاند، چەندین کەسی بەناوبانگ و هونەرمەند بەشدارییان تێدا کرد و ئاهەنگەکە هەرای لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا نایەوە.

لە pre weddingـشدا دایکی زاوا ملوانکەیەکی کردە دیاری بۆ رادیکا کە بەهاکەی 63 ملیۆن دۆلار بوو، ئەمەش بووە مایەی شۆک بۆ ئەوانەی هەواڵەکەیان بیست.

- دوای ئاهەنگەکە خێزانی ئامبانی مێزێکی خواردنی خێرخوازییان رێکخست و ژەمێکیان پێشکەش بە هەزار کەسی هەژار کرد لە هیندستاندا، ئانانت و رادیکاش خواردنەکانیان پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.

- لە 2ـی تەمووزدا بڕیاریاندا کارێکی خێرخوازی بکەن وەک بەشێک لە ئاهەنگەکانیان، بۆیە ئاهەنگی هاوسەرگیریی بە کۆمەڵیان بۆ 50 کەسی هەژار رێکخست کە ناتوانن لە هیندستان هاوسەرگیریی بکەن.

- لە 8ـی تەمووزدا ئاهەنگیان بە شەوی "هاڵدی" رێکخست، کە پێکهاتووە لە ئاهەنگێکی کولتووری کە تێیدا بوک و زاواکان بەیەکەوە بەشداری مەراسیمەکان دەکەن و زەردەچەوە دەکەن بەسەر سەر و دەستی خۆیان و دایک و باوکیاندا.

- لە 12ـی تەمووزدا، کۆتا ئاهەنگەکان لە هۆڵی کۆنفرانسەکانی شاری مۆمبایدا دەستیان پێکرد، کە ماوەی سێ رۆژی خایاندووە، دەیان هونەرمەند و کەسایەتی هۆلیوود و بۆلیوود و جیهانی بەشدارییان تێدا کردووە.

loading....