کەشناسی: پلەی گەرما زیاتر بەرزدەبێتەوە
![test](https://media8.fra1.digitaloceanspaces.com/kurdish/wp-content/uploads/2024/05/02-2.webp)
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە و لە گەرمیان 45 پلە دەبێت، حاجی ئۆمەرانیش فێنکترین ناوچە دەبێت و پلەی گەرما لەو ناوچەیە 30 پلە دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزرەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینیی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی 19ـی تەمووزی 2024، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك پەڵەهەور، پلەکانی گەرما بەراورد بەدوێنێ بەرزدەبنەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی شەممە 20ـی تەمووزی 2024، ئاسمان هاوشێوەی ئەمڕۆ ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرماش نزیکدەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەگوێرەی پێشبینیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، سبەی بەرزترین پلەکانی گەرما لە بەشێک لە ناوچەکان بەمجۆرە دەبن:
هەولێر: 44
سلێمانی: 41
دهۆک: 43
کەرکوک: 45
هەڵەبجە: 43
زاخۆ: 43
سۆران: 41
حاجی ئۆمەران: 30
گەرمیان: 45