دوای تێپەڕبوونی هەشت ساڵ.. ئەنجێلینا جولی دەیەوێت ناکۆکییەکانی لەگەڵ براد پیت یەکلایی بکاتەوە

test

ناکۆکییە یاساییەکانی نێوان ئەنجێلینا جولی و براد پیت بەرەوپێش چوونیان بەخۆیانەوە بینیوە، دوای ئەوەی جولی داوای لە هاوسەری پێشووی کردووە ئەو داوایە هەڵبوەشێنێتەوە کە لەبارەی فرۆشتنی پشکەکانییەتی لە رەزێکی ترێی فەڕەنسیدا کردوویەتی.

لە راگەیەندراوێکدا، کە رۆژنامە جیهانییەکان بڵاویان کردووەتەوە، بۆل مۆرفی، پارێزەری جولی، جەختی لەوەکردووەتەوە، ئەو خانمە هونەرمەندە هەوڵ بۆ ئاشتی دەدات و دەیەوێت ناکۆکییەکانی لەگەڵ پیت تەواو ببێت، ئەمەش لەڕێگەی هەڵوەشاندنەوەی ئەو داوایەی کە لە نێوانیاندایە لەگەڵ کۆتاییهێنان بە ناکۆکییەکان.

ئەوەشی روونکردووەتەوە، کە جولی داوای لە پیت کردووە کۆتایی بە ناکۆکییەکان بهێنێت، خێزانەکەیان بخاتە سەر هێڵێک تا بەرەو چاکبوونەوە هەنگاو بنێن، بەڵام ئەگەر ئەو سکاڵایە هەڵنەوەشێنێتەوە، ئەوا جولی هیچ چارەیەکی نامێنێت جگە لەوەی هەوڵ بدات بەڵگەی زیاتر پەیدا بکات بۆئەوەی بیسەلمێنێت کە هەق بە خۆیەتی.

ئەمەش دوای ئەوەیە، براد پیتی تەمەن 40 ساڵ، دوای ماوەیەک لە جیابوونەوەی لە ئەنجێلینا جولی، سکاڵایەکی دژ بەو خانمە هونەرمەندە تۆمار کرد بە تۆمەتی ئەوەی پشکەکانی لە رەزی ترێیەکدا فرۆشتووە کە هەردووکیان هاوبەش بوون تێیدا، بەبێ ئەوەی پیت ئاگادار ببێت، ئەمەش بە پێچەوانەی ئەو رێککەتنەوەیە کە پێشتر کردوویانە.

جولیش لە پێشووتردا سکاڵای دژ بەو هونەرمەندە تۆمارکرد بە تۆمەتی ئەوەی پیت دەستدرێژی کردووەتەوە سەری، بەر لەوەی شەڕە گەورەکەیان بکەن لەکاتی گەشتی خێزانییان بە فڕۆکەیەک لە فەڕەنساوە بۆ لۆس ئێنجلیس لە ئەیلوولی ساڵی 2016ـەدا، کە بووە مایەی جیابوونەوەیان. لەو کاتەشەوە ناکۆکییەکانی نێوان ئەو دوو هونەرمەندە کۆتایی نەهاتووە.

loading....