وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن: گەشتی فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامن

test
فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، گەشتی فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامن و لەگەڵ ئیماراتیش رانەگیراون.

دیلار رەشاد، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان بە کەناڵ8ـی راگەیاند، تاوەکو ئێستا سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامن و هیچ گەشتێک رانەگیراوە.

گوتیش، ئەو کێشە تەکنیکییەی زۆرێک لە وڵاتانی جیهانی گرتووەتەوە کاریگەریی لەسەر هەرێمی کوردستان نەبووە.

پێشتر وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاندبوو گەشتی ئاسمانیی نێوان عێراق و ئیمارات بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە راگیراوە.

loading....