وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا: ئێران و حەماس گرفت بۆ دامەزراندنی دوو دەوڵەت دروستدەکەن
کەناڵ8 19/07/2024

ئەنتۆنى بلینکن، وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا رایگەیاند "ئێران و حەماس گرفت بۆ دامەزراندنی دوو دەوڵەت دروستدەکەن".
وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا ئاماژەى بەوە کرد "پێویستە کۆتایی بە دانوستانەکان بهێنرێت و بەزوویی رێککەوتن بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخەکە لە غەززە ئەنجامبدرێت".
گوتیشى "پێویستە ئێران و گرووپە نزیکەکانی لە ناوچەکەدا نەهێڵرێت".
ئەنتۆنی بلینکن جەختیکردەوە "رێگە نادەین ئێران چەکی ئەتۆمی دروستبکات".
ئاماژەى بەوەش کرد "وڵاتەکەى کار لەسەر گەیشتن بە رێککەوتنێکى نوێ دەکات بۆ ئاڵوگۆڕى بارمتەکانى نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەى حەماس".
روونیشیکردەوە "یەکێک لە پێشینەى کارەکانمان بریتییە لە ئازادکردنى بارمتەکان و ئاگربەست لە کەرتى غەززە".
جەختیشیکردەوە، ئەوان نزیکن لە گەیشتن بە رێککەوتنى ئاگربەست لە غەززە و کردنەوەى رێڕەوى گەیشتن بە ئاشتییەکى هەمیشەیى.
loading....