وەزارەتى پەروەردە ئەنجامى تاقیکردنەوەکانى 12ـى ئامادەیى رادەگەیەنێت
کەناڵ8 19/07/2024

وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان ئەنجامى تاقیکردنەوەکانى 12ـى ئامادەیى رادەگەیەنێت و بەگوێرەى زانیارییەکانى کەناڵ8 سێ یەکەمەکەی بەشی زانستی لە پارێزگای سلێمانین.
کەناڵ8 زانیوویەتى "لە بەشەکانى زانستیی و وێژەیی و پیشەیی لە سلێمانی 24 خوێندکار یەکەم و دووەم و سێیەم بوون، لە هەڵەبجە دوو خوێندکار لە وێژەیی و زانستیى پلەى دووەمیان بەدەستهێناوە".
بڕیاریشە تیمێکی حکومەتى هەرێمى کوردستان سەردانی ماڵی یەکەم و دووەم و سێیەمەکان بکات.
لە ساڵی خوێندنی 2023 بۆ 2024 دا 122 هەزار خوێندکار بەشداری تاقیکردنەوەکانى 12ـى ئامادەییان کردووە.
loading....