وەزارەتی بازرگانیی عێراق: بەرهەمی ئاردی ناوخۆیی گەیشتووەتە ئاستی خۆبژێوی

test

وەزارەتی بازرگانیی عێراق ئاشکرایکرد، بەرهەمی ناوخۆیی ئارد، گەیشتووەتە ئاستی خۆبژێوی و توانراوە پێویستی فڕن و نانەواخانە و کاری هەویرکاری لە بەغداد و سەرجەم پارێزگاکان دابین بکرێت.

تالیب حەسەن، بەڕێوەبەری پلان و بەدواچوون لە وەزارەتی بازرگانی لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەی سەباحی فەرمی رایگەیاند، "ژمارەی فڕن و نانەواخانە و کاری هەویرکاری لە بەغداد و پارێزگاکان گەیشتووەتە نزیکەی 30 بۆ 35 هەزار، لەو ژمارەیەش 22 هەزاریان مۆڵەتیان هەیە".

بەڕێوەبەری پلاندانان و بەدواچوون لە وەزارەتی بازرگانی ئاماژەی بەوەکردووە، 290 ئاشی ئەهلی هەیە، کە لە چوارچێوەی سیستمی فۆڕمی خۆراک کاردەکەن، بۆ دابینکردنی بەشە ئاردی مانگانەی ناو فۆڕمی خۆراکی هاوڵاتیان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئاشە بازرگانییەکانی تایبەت بە بەرهەمهێنانی ئاردی سفریش بە رێژەی لە 70% بۆ 80% کاردەکەن و هەموویان لە تاقیگەکاندا پکشنینیان بۆ دەکرێت.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی بازرگانی روونیکردەوە، پێشتر ئاردی سفر لە دەرەوە هاوردە دەکرا، بەڵام دوای راسپاردەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، بە پشتیوانکردنی کەرتی تایبەت بۆ بەرهەمهێنانی ئاردی سفر، لە ئێستادا لە ناوخۆدا بە رێژەی لە 50% ئاردی سفر بەرهەمدەهێنرێت.

پێشتر کۆمپانیای بەرهەمهێنانی دانەوێڵە ئاشکرایکرد، بڕی بەرهەمی گەنمی ئەمساڵ گەیشتووەتە سەروو شەش ملیۆن تۆن و ئاستی خۆبژێوی تێپەڕاندووە.

loading....