ئاگادارییەک لە وەزارەتى داراییەوە

تەلاری وەزارەتی دارایی و ئابوووری حكومەتی هەرێمی كوردستان.

وەزارەتى دارایى و ئابووریى حکومەتى هەرێمى کوردستان ئاگادارییەکى بڵاوکردەوە و رایگەیاند "لەپێناو بەرژەوەندی و کارئاسانی زیاتر بۆ توێژی خانەنشینان بڕیاردرا وەرگرتنی فۆڕمی دابەشکردنی زەوی لەڕێی ئەو بانکانەوە بێت کە مووچەی خانەنشینی لێ دابەشدەکرێت".                                                                   

لە ئاگادارییەکەى وەزارەتى دارایى ئاماژە بەوە کراوە "لە رۆژی دووشەممە ٢٠٢٤/٧/٢٩ فۆڕمەکان لەبانکەکان دابەشدەکرێت".

ئاماژە بەوەش کراوە "تەنها ئەو خانەنشینانە دەتوانن فۆڕمەکان وەربگرن کە لە ژیاندا ماون".

بەگوێرەى ئاگادارییەکە "ئەو خانەنشینانەی فۆڕم پڕدەکەنەوە نابێت پێشتر بەهیچ جۆرێک سودمەندبووبن لە وەرگرتنی زەوی".

ئەوەش روونکراوەتەوە "پێویستە فەرمانبەری خانەنشینکراو فۆڕمەکان لە رێگای فەرمانگەی خانەنشینی پەیوەندیدار لە شار و شارۆچکەکان بگەڕێنێتەوە".