سەرچاوەیەکی ئەمنی بە ئاژانسی رۆیتەرزى راگەیاند "بە چوار مووشەک بنکەی ئاسمانیی عەین ئەسەد لە رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار لە عێراق بۆردوومانکرا".
سەرچاوەکە ئاماژەى بەوە کردووە "هێزە ئەمنییەکان بەدوای شوێنی تەقاندنی مووشەکەکاندا دەگەڕێن".
سەرچاوەیەکی ئەمنیش روونیکردەوە "مووشەکەکان لە بیابانەکانی ئەنبارەوە تەقێنراون".
گوتیشى "دوای هێرشەکە دەنگی چەند تەقینەوەیەک لەناو بنکەی ئاسمانیی عەین ئەسەد بیستراوە".
بنکەى سەربازى عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبارە، 180 کیلۆمەتر لە خۆرئاواى بەغدادەوە دوورە و یەکێکە لە بنکەکانى سوپاى ئەمریکا لە عێراق.
ناوبەناو ئەم بنکەیە و بنکەکانى دیکەى سوپاى ئەمریکا بە مووشەک و فڕۆکەى بێفڕۆکەوان دەکرێنە ئامانج و زیانییان بەردەکەوێت.