گوتەبێژى سوپاى ئیسرائیل رایگەیاند "لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان هەڵسەنگاندن بۆ شێوازى وەڵامدانەوەى هێرشەکە دەکەین".
دانیال هاگارى، گوتەبێژى سوپاى ئیسرائیل ئاماژەى بەوە کرد "حیزبوڵا راستناکات کە دەڵێت ئەوان لە پشت هێرشەکانەوە نەبوون".
گوتیشى "لە ئاستێکى فراوانیشدا وەڵامى هێرشەکە دەدەینەوە".
گوتەبێژى سوپاى ئیسرائیل هێرشەکەى بە مەترسیدار ناوبرد و ئاماژەى بەوە کرد "لەسەر ئەو بنەمایەش مامەڵەى لەگەڵدا دەکەین".
لەبارەى ئەو کەسانەى لە هێرشە مووشەکییەکەدا گیانیانلەدەستدا، دانیال هاگارى گوتى "تەمەنى کوژراوەکان لە نێوان 10 بۆ 20 ساڵدایە".
سەرلەئێوارەى ئەمڕۆ هێرشێکى مووشەکى کرایە سەر بەرزاییەکانى جۆلان و بەگوێرەى میدیاکانى ئیسرائیل لە هێرشەکەدا 10 هاوڵاتى ئیسرائیل گیانیانلەدەستداوە و 30 کەسى دیکەش برینداربوون.
ئیسرائیل حیزبوڵاى لوبنانى بە ئەنجامدانى هێرشەکە تۆمەتبار دەکات و حیزبوڵاش لە راگەیەندراوێکدا رەتیکردەوە ئەوان لەپشت ئەنجامدانى هێرشەکەوەبن.