چۆن هەستی نەرێنی کەم بکەیتەوە و دڵخۆش ببیت؟

دەگوترێت مرۆڤەکان ئەوە رادەکێشن کە بیری لێدەکەنەوە، بەو واتایەی بیرۆکە نەرێنییەکانیان کاریگەریی نەرێنی و بیرۆکە ئەرێنییەکانیان کاریگەریی ئەرێنی دەبێت لەسەر تێڕوانینەکانیان و بڕیارەکانیان، بۆیە گرنگە بیرکردنەوەی ئەرێنی زیاد بکرێت بۆ ئەوەی زیاتر هەست بە دڵخۆشی و رازیبوون بکرێت.

بۆ کەمکردنەوەی بیرکردنەوە نەرێنییەکانیش، کە زۆرینەی کات کاریگەرییان لەسەر کوالیتی ژیان و توانای مرۆڤەکان هەیە، دەتوانرێت هەندێک رێگە بگیرێتە بەر، کە یارمەتیدەرن بۆ زیادکردنی بیرکردنەوە و رەفتاری ئەرێنی، کە بەدوایاندا دڵخۆشی و رازیبوون لە ژیاندا دێن.

دیارترینیشیان ئەمانەن:

- سوپاسگوزار بوون بۆ ئەو شتانەی کە هەتە، رازی بوون لەو شتانەی کە بەدەستت هێناوە، دوورکەوتنەوە لە گلەیی زۆر و تووڕەبوون لە خۆت بۆ ئەو شتانەی کە نیتە.

- چاوەڕێی دڵخۆشی مەکە، بەڵکو هەوڵبدە واتایەک بۆ ژیانت بدۆزیتەوە، خشتەیەک بۆ ژیانی رۆژانەت دابنێ کە تێیدا خاڵە بەهێزەکانت بەکاربهێنیت.

- دڵخۆشی بە سەرکەوتنەوە مەبەستەرەوە لە بەدیهێنانی ئامانجەکانت، ئەوە بزانە کە دڵخۆشی سەرکەوتن دەهێنێت.

- خۆت قبوڵ بکە و رێز لە خۆت بگرە و بەشێوەیەکی راست مامەڵە لەگەڵ خۆتدا بکە، دووربکەوەرەوە لەوەی بە خۆت بڵێیت (من گەمژەم، شکستخواردووم، شایەنی شتی باش نیم) لەگەڵ هەموو وشە نەرێنییەکان کە واتلێدەکەن کەمتر متمانەت بەخۆت بێت.

- بڕیار لەسەر کەسانی دیکە مەدە و دووربکەوەرەوە لەوەی بەردەوام رەخنەیان لێبگریت، چونکە ئەمە وادەکات بە نەرێنی بیربکەیتەوە و پەیوەندی کۆمەڵایەتیت لاواز ببێت.

- هاوکاری چواردەور بکە و بەشداری بکە لە کاری خۆبەخشیدا، ئەم کارانە وادەکەن هەست بە دڵخۆشی بکەیت و پەیوەندی نوێ دروست بکەیت و تواناکات بەرەو پێشەوە ببەیت، ئەمەش دڵخۆشیت زیاتر دەکات.

- وەرزش بکە و بەپێ بڕۆ، ئەگەر تەنها جارێکیش بێت بچۆرە دەرەوە و لەناو سروشتدا بەپێ بڕۆ، ئەم چالاکییە دڵخۆشی و ئارامیت زیاتر دەکات.