گوتەبێژى بەرگریى شارستانیى سلێمانى بە کەناڵ8ـى راگەیاند "ئاگرەكەی شاخى گۆیژە كۆنترۆڵكرا".
ئارام عەلی، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی ئاماژەى بەوە کرد "لەدواى چوار کاتژمێر توانرا کۆنترۆڵى ئاگرە گەورەکەى شاخى گۆیژە بکرێت".
پێشتر بەڕێوەبەرى بەرگریى شارستانى سلێمانى بە کەناڵ8ـى راگەیاند "لەکاتژمێر3ـى بەرەبەیانى تیمەکانمان لە کەوتنەوەى ئاگرێکى گەورە لەسەر شاخى گۆیژە ئاگادارکرانەوە".
گوتیشى "دەستبەجێ تیمەکانمان گەیشتنە شوێنى ئاگرەکە و هەوڵى کۆنترۆڵکردنى تەواوەتى ئاگرەکەیاندا".
روونیشیکردەوە، هەوڵدەدەن ئاگرەکە تەشەنە نەکات بۆ دارستانەکانى خوار شاخەکە و بەهێزى رەشەباکەش رێگریى کردووە لەوەى بتوانن بەزوویى ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.
جەختیشیکردەوە "بەشێوەیەکى فراوان ئاگرەکە بڵاوەى کردووە بە شاخى گۆیژەدا و هێشتا هۆکارى ئاگرکەوتنەوەکە دیار نییە".