نادال و جۆکۆڤیچ رووبەڕووبونەوەیەکی ئاگرین ئەنجامدەدەن

لە کێبڕکێیەکانی تێنسی سەر زەوی ئاستی تاکە کەسی ئۆڵۆمپیادی پاریس، رافائێل نادالی ئیسپانی سەرکەوتنی بەرامبەر مارتۆن فوکسۆڤیچی هەنگاری بەدەستهێنا و گەیشتە قۆناغی دووەمی ئۆڵۆمپیاد.

نادال، ئەفسانەی تێنسی سەر زەوی ئیسپانیا، کە مەدالیای ئاڵتوونی ئۆڵۆمپیادی 2008ی پەکینی بەدەستهێناوە، یارییەکەی بەئەنجامی دوو کۆمەڵە بەرامبەر کۆمەڵەیەک لەرکابەرەکەی بردەوە، خاڵی کۆمەڵەکانیش 6 بە 1، 4 بە 6 و 6 بە 4 بوون.

نادال لەقۆناغی دووەمدا رووبەڕووی نۆڤاک جۆکۆڤیچی سربی دەبێتەوە، کە یەکێک دەبێت لەبەهێزترین و سەرنجڕاکێشترین رووبەڕووبونەوەکانی ئۆڵۆمپیادی پاریس.

لەسەر ئاستی دووانی پیاوانیش، ئاندی مۆرای پاڵەوانی 2012 و 2016 هاوشانی دان ئیڤانزی بەریتانی سەرکەوتنیان بەرامبەر دووانەی ژاپۆنی بەدەستهێنا و گەیشتنە قۆناغی دووەم.

رافائێل نادال و نۆڤاک جۆکۆڤیچ.