ئەمریکا تیکتۆک رووبەڕووی دادگاییکردن دەکاتەوە

test

تۆڕی کۆمەڵایەتی 'تیکتۆک' هەڕەشەی قەدەغەکردنی لە ئەمریکا لەسەرە و رووبەڕووی داوایەکی یاسایی وەزارەتی دادی ئەمریکا دەبێتەوە، بە تۆمەتی پێشێلکردنی یاساکانی پاراستنی نهێنی منداڵان.

وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، ملیۆنان منداڵی خوار تەمەنی 13 ساڵ، بەهۆی تیکتۆکەوە کاریگەریی "رەچاونەکردنی تەمەنی بەکارهێنەرانیان" لەسەر بووە و توانیویانە دەستیان بە گرتە ڤیدیۆییەکانی تایبەت بە گەورەساڵان بگات.

لە داواکارییەکەدا هاتووە، کۆمپانیای خاوەنداری تیکتۆک بە مەبەست رێگەی بە منداڵان داوە توانای دروستکردنی هەژماری تایبەت بەخۆیان و گەڕانیان بەناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکەدا هەبێت، کە 170 ملیۆن کەس لە ئەمریکا بەکارهێنەرین و لە نێو ئەوانەشدا رێژەیەکی بەرزی هەرزەکاران و گەنجانی تازەپێگەیشتوو هەن.

وەزارەتەکە روونیشیکردەوە، لە ساڵی 2019ەوە تۆڕەکە و ئەو کۆمپانیایەی خاوەندارێتی دەکات، بەبێ ئاگادارکردنەوەی دایک و باوکیان یان وەرگرتنی رەزامەندییان، کۆمەڵێک زانیاریی کەسی بەرفراوانی ئەو هەرزەکارانە لە هەژمارەکانیانەوە هەڵدەگرێت و کۆیاندەکاتەوە.

گوتەبێژی ئەو کۆمپانیایەی خاوەنداریی تیکتۆک دەکات، ئەم تۆمەتانەى رەتکردووەتەوە و بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە، ئەوان شانازیی بەو هەوڵانەوە دەکەن، کە بۆ پاراستنی منداڵان داویانە.

loading....