10 هەزار و 500 وەرزشوان لە ئۆڵۆمپیادی پاریس 2024 بەشدارن، بەڵام داڵاس ئۆبەرهۆڵزەر، کە وەرزشوانی سکەیتبۆردە، یەکێکە لە بەتەمەنترین وەرزشوانەکان و هەزاران میلی بڕیووە تاوەکو گەیشتووەتە ئۆڵۆمپیادی پاریس.
ئۆبەرهۆڵزەر تەمەنی 49 ساڵە و خەڵکی ئەفریقای باشوورە، تەنیا بەخۆی و جانتاکەی و سکەیتبۆردەکەی دارستان و رێگای قورسی بڕیووە، وەک خۆی دەڵێت رێگای وام بڕیووە ئاژەڵی وەک ئەژدیها ترسناکی لێ بووە.
داڵاس لە ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆی 2020یش بەشداری کرد، تەنانەت دووەم بەتەمەنترین وەرزشوانی سکەیتبۆرد بوو، هاوشانی رون گیڵفبێرگی دێنمارکی کە ئەوکات 46 ساڵ بوون، کێبڕکێی بەدەستهێنانی مەدالیایان دەکرد، بەڵام کیگان پاڵمەری 18 ساڵان مەدالیای ئاڵتوونی مسۆگەرکرد، ئێستا ئاندرو ماکدۆناڵد و ئۆبەرهۆلزەر نمونەی بەتەمنترین وەرزشوانی سکەیتبۆردن لە ئؤلۆمپیادەکان، ئۆبەرهۆڵزەر وەک خۆی دەڵێت: ئۆڵۆمپیاد لە ساڵانی داهاتوودا دەبێتە جێگەی 14 ساڵەکان و هەرزەکاران، بۆیە بەم تەمەنەوە زۆرەمەوە دەمەوێت چێژ لە ساتەکانی یارییکردنم ببینم".
کێبڕکێیەکانی سکەیتبۆرد لەناو پارک، لەسەر ئاستی خانمان و پیاوان لە سبەینێووە واتە لە 6 و 7ی ئەم مانگە دەستپێدەکات.