عەلی خامنەیی پەیامێکی بڵاوکردەوە

عەلی خامنەئی، لەكاتی گوتاردانی نوێژی جەژن.

عەلی خامنەیی رایگەیاند، "رژێمی سەهیۆنیستی دەوڵەت نییە، بەڵکو باندێکی تاوانکار، بکوژ و تیرۆرستە.

عەلی خامنەیی رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران لە بڵاوکراوەیەکی تۆڕی کۆمەڵایتی ئێکس نووسیویەتی، "رژێمی سەهیۆنیستی دەوڵەت نییە، بەڵکو باندێکی تاوانکار، بکوژ و تیرۆرستە."

بڵاوکراوەکەی عەلی خامنەیی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، وێنەیەکی کاریکاتێری لەخۆگرتووە کە تێیدا چەند بەپرسێکی باڵای ئیسرائیل لە ناویاندا بنیامین نەتانیاهووی سەرۆک وەزیران دەردەکەوێت و لە نێو لافاوێکی خوێناویدان.

لە سەرەتای دەستپێکی جەنگی نێوان حەماس و ئیسرائیل لە غەززە، ئاڵۆزیی پەیوەندییەکانی نێوان تاران و تەلئەڤیڤ زیادیکردووە، لە چەند رۆژی رابردووش کوژرانی ئیسماعیل هەنییە سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس گرژییەکانی نێوان ئەو دوو لایەنەی گەرمترکردووە.