کەشناسی: سبەی پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە

test
دیمەنێکی شاری هەولێر

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە و لە حاجی ئۆمەران بەرزترەین پلەی گەرما 31 پلە دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینیی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە 6ـی ئابی 2024، ئاسمان ساماڵ دەبێت  و پلەکانی گەرما نزیکدەبێتەوە لەتۆمارکراوەکانی دوێنێ .

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی چوارشەممە 7ـی ئابی 2024، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بەراورد بە ئەمڕۆ.

بەگوێرەی پێشبینیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، سبەی بەرزترەین پلەکانی گەرما بەمجۆرە دەبن:

هەولێر: 44

سلێمانی: 42

دهۆک: 42

کەرکوک: 44

هەڵەبجە: 43

زاخۆ :43

سۆران: 43

حاجی ئۆمەران: 31

گەرمیان: 45

loading....