ماوەی زیاتر لە یەک ساڵە، هەوادارانی زنجیرەی تەلەفزیۆنیی "The Last of Us" چاوەڕێی بڵاوبوونەوەی وەرزی دووەم دەکەن و ئێستا تیزەرێک و ژمارەیەک لە زانیاریی نوێ بڵاوبوونەتەوە.
بڕیارە ساڵی داهاتوو وەرزی دووەمی زنجیرەی زە لاست ئۆف ئەف بڵاوببێتەوە، کە تێیدا چیرۆک و رووداوەکان درێژەی وەرزی یەکەم دەبن.
وەرزی دووەم بەراورد بە یەکەم کورتتر دەبێت و لە حەوت ئەڵقە پێکهاتووە، بەڵام هەواڵەکان پشتڕاستی دەکەنەوە، وەرزی سێیەمیش لە بەرهەمهێناندا دەبێت و گەورەتر دەبێت لە هەردوو وەرزە.
چاودێرەکان ئەوەشیان خستووەتە روو، بەرهەمهێنەران بیریان لە وەرزی چوارەمیش کردووەتەوە و دەیانەوێت درێژە بە چیرۆکی کارەکتەرەکان بدەن.
لە وەرزی یەکەمدا، زنجیرەی زە لاست ئۆف ئەس، چیرۆکی هەردوو کارەکتەر جۆوێل و ئێلی گێڕایەوە، کە هەوڵ بۆ دەربازبوون لە ناوچەیەکی دابڕێندراو دەدەن کە مرۆڤی لە زۆمبی-چوو تێیدا بڵاوبوونەتەوە و پشت بەیەکتری دەبەستن بۆ مانەوە، چیرۆکی بنەڕەتیی ئەم زنجیرەیە لە یاریی ئەلیکترۆنیی وەرگیراوە و بە یەکێک لە بەناوبانگترین یارییەکانی مێژووی کۆمپانیای سۆنی دادەنرێت.