شارەزایەکی کەشناسی: گەرمایەکی تاقاتپڕوکێن روو لە هەرێمی کوردستان دەکات

شارەزایەکی کەشناسی رایگەیاند، گەرمایەکی تاقاتپڕوکێن روو لە هەرێمی کوردستان دەکات و پلەکانی گەرما 4 بۆ 6 پلە بەرزدەبنەوە.
محەمەد کەمال، شارەزای کەشناسی لە هەرێمی کوردستان بە کەناڵ8ـی راگەیاند، لە ئەمڕۆوە به‌هۆی هاتنی بارسته هه‌وایه‌كی وه‌رزی هندی و به‌رزبوونی رێژه‌ی شێ له‌هه‌وادا، پلەکانی گەرما چوار بۆ شەش پلە بەرزدەبنەوە و له سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌گاته 49 پله سلیزی و بۆماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر ده‌گاته 50 پله سلیزی.
گوتیشی، لە سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی تری هه‌رێمی كوردستان پلەی گەرما سه‌روو 42 پله تۆمار ده‌كات و له‌گه‌ڵ رێژه‌ی شێدا زیاتر هه‌ست به‌گه‌رما ده‌كرێت به‌تایبه‌ت لە رۆژی هه‌ینیدا رۆژی شەممه ئەو شەپۆلی گەرمایە کۆتاییدێت.
ئەو شارەزای کەشناسییە داوای لە هاونیشتمانییانکرد لەم دوو رۆژەدا لە کاتژمێر 11ـی پێشنیوەڕۆ بۆ 4ـی پێشنیوەڕۆ نەچنە بەرخۆر.