وەزارەتى ناوخۆى عێراق رایگەیاند، لە ئەمساڵدا 140 بازرگانى ماددەى هۆشبەر سزاى لە سێدارەدان بۆ دەرچووە و 500 کەسیش سزاى زیندانیی هەتاهەتاییان بەسەردا سەپێنراوە.
میقدا میرى، گوتەبێژى وەزارەتى ناوخۆى عێراق رایگەیاند، ماددەى هۆشبەر بووەتە هەڕەشەیەکى جددى لەسەر ئاسایشى کۆمەڵگە و لە ئەمساڵدا 140 بازرگانى ماددەى هۆشبەر سزاى لە سێدارەدان بۆ دەرچووە و 500 کەسیش لەسەر هەمان تۆمەت سزاى زیندانیی هەتاهەتاییان بەسەردا سەپێنراوە.
گوتیشى، وەزارەتەکەى 15 نەخۆشخانەى تایبەت بە چارەسەرکردنى ئالودەبووانى ماددەى هۆشبەرى لە بەغداد و پارێزگاکانى دیکە دروستکردووە و دەستکراوە بە وەرگرتنى ئالودەبووان بەمەبەستى چارەسەرکردنیان.
بە گوێرەى ئامارەکانى وەزارەتى ناوخۆ، لە ئەمساڵدا 230 تۆڕى نێودەوڵەتى بازرگانى ماددەى هۆشبەر لە عێراق دەستگیرکراون و نزیکەى دوو تۆن ماددەى هۆشبەر دەستى بەسەردا گیراوە.