نەخۆشییەکی توند بەرۆکی دەیڤد لینچ دەگرێت

دەیڤد لینچ، گەورە دەرهێنەری ئەمریکی، لە نوێترین لێدوانیدا ئاشکرایکرد، دووچاری نەخۆشی سییەکان بووە، بەڵام نیگەرانیی هەوادارانی دەڕەوێنێتەوە.

هەوادارانی سینەما، بەدیاریکراویی فیلمەکانی دەیڤد لینچ گەورە دەرهێنەری ئەمریکی، نیگەرانی دوایین دۆخی تەندروستیی ئەم دەرهێنەرەن کە ئاشکرا بووە دووچاری نەخۆشیی سەختی سییەکان بووە.

لینچ جەخت لەوە دەکاتەوە، وێڕای نەخۆشییەکەی، بەڵام توانیویەتی بارودۆخی خۆی بپارێزێت و هەوڵ بدات باشتر ببێت، روونیشی کردووەتەوە بەهۆی جگەرەکێشانی درێژخایەنەوە دووچاری نەخۆشییەکەی بووە و بەڵێنیش بە هەوادارانی دەدات هەرگیز دەستبەرداری بەرهەمهێنان و دەرهێنانی فیلمەکان نابێت و کاتی زۆر لەبەردەمدا ماوە بۆ وازهێنان.

لینچ ئێستا تەمەنی 78 ساڵە، نایشارێتەوە نەخۆشییەکەی کاریگەریی لەسەر جووڵەی دروستکردووە و وەکو جاران ناتوانێت چالاک بێت، بەڵام لە لانیدایە، لە داهاتوودا لە ماوە و دەرفەتی پێویستدا، بیرۆکەکانی بکات بە فیلم و بیانخاتە بەر دیدی بینەران.