دووەمین خولی خەڵاتی نێودەوڵەتی خەیات بۆ ساڵی 2024 بەڕێوەدەچێت

تیپی شانۆی هاورێیانی گەزیزە رایگەیاند، ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچوونی دووەمین خولی خەڵاتی نێودەوڵەتی خەیات بۆ ساڵی 2024 بەردەوامە و بەم نزیکانە بەڕێوەدەچێت.

شەهێن سابیر سەرپەرشتیاری تیپی شانۆی هاورێیانی گەزیزە رایگەیاندووە، خولی دووەمی خەڵاتی نێودەوڵەتی خەیات بەردەوامە و بۆ ساڵی 2024ـیش بەڕێوەدەچێت.

خەڵاتی خەیات لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانیەوە لە ساڵیادی دووەمین دیداریی خەیاتدا، لە ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەکەمی 2024 بەڕێوەدەچێت، بۆ رێزگرتن لە هونەرمەندی کۆچکردوو ئیسماعیل خەیات.

ئاماژە بەوەشکراوە، لیژنەی پسپۆڕی ئەم خەڵاتە پێشتر چەندین کۆبوونەوەی سازداوە بۆ تەواوکردنی میکانیزم و پێوەرەکانی خەڵاتەکە.

دوا وادە بۆ پێشکەشکردنی فۆڕمەکانیش لە 25ـی ئەیلوولی 2024 دەبێت، هەروەها خەڵاتی نێودەوڵەتی خەیات مەدالیا و خەڵاتی پاداشت لەخۆدەگرێت.