بەگوێرەی ئامارێک، لە هەر چوار منداڵێکی تورکیا، بەهۆی هەژارییەوە، یەکێکیان بەیانییان بە برسێتی دەچێتە خوێندنگا.
بەگوێرەی راپۆرتێکی رێکخراوی گەشەپێدان و هەماهەنگیی ئابووریی نێودەوڵەتی، شەش ملیۆن و 500 هەزار منداڵ لە باکووری کوردستان و تورکیا لەنێو هەژاریی تونددا دەژین.
هەر بەگوێرەی راپۆرتەکە، لە هەر پێنج منداڵێکی تورکیا و باکووری کوردستان، منداڵێکیان خۆراکی پێویستی دەستناکەوێت و لە هەر چوار منداڵێکیش، منداڵێکیان بەیانیان بە برسێتیی دەچێتە خوێندنگە.
وەک لە راپۆرتەکەدا هاتووە، لەکاتێکدا ساڵی 2012 تەنیا 37 هەزار و 295 منداڵ لەنێو پڕۆگرامی یارمەتییەکانی حکومەتدا بوون، لە ئەمساڵدا رێژەکە بۆ 171 هەزار و 895 منداڵ بەرزبووەتەوە.