عێراق و تورکیا لەم هەفتەیەدا لەسەر ئاستى ئەمنى کۆدەبنەوە و تاوتوێى هەماهەنگییە ئەمنییەکانى نێوانیان دەکەن.
هاکان فیدان، وەزیرى دەرەوەى تورکیا لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەوانیدا لەگەڵ ئیرڤین ئیبراهیمۆڤیچ، وەزیرى دەرەوەى مۆنتینیگرۆ، لە ئیستانبوڵ رایگەیاند، هەوڵەکانیان بۆ بەهێزکردنى پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراق بەردەوامن.
گوتیشى "لیژنەی باڵاى ئەمنیى هەردوو وڵات لەم هەفتەیەدا چوارەمین کۆبوونەوە ئەنجامدەدەن".
وەزیرى دەرەوەى تورکیا، باسیلەوەشکرد، دواى سەردانەکەى مانگى نیسانى رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ عێراق و واژۆکردنى 27 یاداشتنامە و لێکتێگەیشتن، گروپى باڵاى پلان لە نێوان هەردوو وڵات لە کارەکانى بەردەوامە.