بە رەگەزگۆردراو دادەنرا، بەڵام بە سەرکەوتنەکانی وەڵامی رەخنەکانی دایەوە، مەدالیا ئاڵتوونیەکەی بەرز کردەوە و نیشانی دان بە خانمێتی خۆی بووە پاڵەوان، لە یارییە کۆتاییەکانی بۆکسێنی ئۆڵۆمپیادی پاریس، لەکێشی 66 کیلۆگرامی ئاستی خانمان، ئیمان خلێفی جەزائیری یاریی کۆتایی لە یانگ لیوی چینی بردەوە و بووە خاوەنی مەدالیای ئاڵتوونی.
خلێف، لە رووبەڕووبونەوەکەدا بەبەهێزی دەرکەوت و بەئەنجامی پێنج خاڵی بێوەڵام سەرکەوتنی بەسەر رکابەرە چینییەکەی بەدەستهێنا، بەوەش باشترین زنجیرە بردنەوەی لەکاروانی وەرزشیدا تۆمارکرد و بەبردنەوە کۆتایی بە کێبڕکێکانی ئۆڵۆمپیاد هێنا، کاتێک هاندەرانی ئامادەبوو تێکڕا پێکەوە بەناوی ئەوەوە دروشمیان دەگوتەوە و هاندەری بوون.
ئیمان خلێف، لە ساتی پشکینی پزیشکی، بەهۆی ئەوەی هۆرمۆنی تێستێسترۆنی بەرز بوو، گوومان لە رەگەزی دەکرا، لە دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوت خانمە و هیچ کێشەیەکی نییە، ئیمان بێجگە لەوەی لەلایەن گەلی جەزائیر و خێزانەکەوە پشتگیری زۆرکرا، خۆیشی بە بەدەستهێنانی مەدالیای ئاڵتوونی وەڵامی نەیارەکانی دایەوە و بووە یەکەم خانمە وەرزشوانی جەزائیری کە مەدالیای ئاڵتوونی لە یاریی بۆکسێن بباتەوە.