ئەرشاد نەدیم، یاریزانی گۆڕەپان و مەیدانی پاکستان، کە بەشداری لە کێبڕکێکانی هەڵدانی ڕمی ئۆڵۆمپیادی پاریسی کردووە، لەدوای 40 ساڵ مەدالیایەکی ئاڵتوونی بۆ وڵاتەکەی بەدەستهێنا.
دەیان گوندنشینی گوندی چانۆی بچووک لەنزیک هەرێکی بونجاب، لەنزیک ماڵەکەی ئەرشاد نەدیم کۆبونەتەوە تاوەکو بینەری وەرزشوانە ناودار و سادەکەی وڵاتەکەیان بن، کاتێک لە شاشەکانی تەلەفزینەوە شایەتی تۆمارکردنی مێژووبوون لەلایەن ئەو وەرزشوانەوە.
ئەرشاد، لە کێبڕکێی ئۆڵۆمپیاد توانی ژمارەیەکەی پێوانەیی ئۆڵۆمپی نوێ تۆماربکات و مەدالیایەکی ئاڵتوونی بەوڵاتەکەی بەخشی، ئەو کارە بەجۆرێک دڵی گوندنشینەکانی خۆشکرد، لەدووری هەزاران کیلۆمەترەوە دڵخۆشی خۆیان دەردەبڕی.
محەمەد ئەشرەف، باوکی نەدیم دەڵێت، کوڕەکەی شانازی هەموو پاکستانییەکانە و مێژووی تۆمارکردووە.
نەدیمی 27 ساڵ، کوڕی پیاوێکی کرێکاری خانەنشینە، سێیەم منداڵی خێزانەکەیەتی، کە لە هەشت برا پێکهاتووە و هاوشێوەی زۆرینەی پاکستانییەکان لەمنداڵییەوە ئاشقی یاریی کریکێت بووە، بەڵام دواتر خۆی بۆ یاریی هەڵدانی رم یەکلاییکردەوە و سەرەڕای سەختی و ئاستەنگییەکان توانی ناوی خۆی لەمێژوودا تۆماربکات.