نمایشی تایبەتی "Blink Twice" ئەنجامدرا

فیلمێکی ترسناک و هەستبزوێنی نوێی خانمە هونەرمەند زۆوی کراڤیتز لەڕێیە و لە شاری لۆس ئەینجڵس نمایشی تایبەتی بۆ ئەنجامدرا و ژمارەیەک کەسایەتیی سینەمایی وڵاتەکە بەشدارییان تێدا کرد.

فیلمی "بلینک توایس"، فیلمێکی نوێی ترسناکی هۆڵیوودە، یەکەم فیلمی خانمە هونەرمەند زۆوی کراڤیتزە وەکو دەرهێنەر و هەوڵی داوە لەم بەرهەمەدا هەستی ترس و دڵەڕاوکێیەکی گەورە ببەخشێت بە بینەرانی.

لەمیانی بەڕێوەچوونی چالاکییەکانی نمایشی تایبەتی ئەم فیلمەدا، ئەستێرە بەشداربووەکان و بەرهەمهێنەران، هاوتای ژمارەیەک لە کەسایەتییەکان ئامادەییان هەبووە و ستایشی فیلمەکەیان کرد، جەختیان لەوە کردەوە، کراڤیتز سەرکەوتنی بەدەستهێناوە لە دەرهێنانی ئەم فیلمەدا.

فیلمەکە چیرۆکی چەند گەنجێک دەگێڕێتەوە کە بۆ بەسەربردنی پشوویەکی چێژبەخش، روو لە هاوینەهەوارێک دەکەن و بێئاگا لەوە چارەنووسێکی نادیار و مەترسیدار چاوەڕوانییان دەکات.

هەریەک لە ئەکتەران، چانین تاتوم، هەیڵی جۆوێل ئۆزمێنت، ئادریا ئارجۆنا، ئالیا شەوکەت، لیڤۆن هاوک و نەعومی ئاکی لە دیارترین ئەو ئەکتەرانەن کە بەشدارییان لەم فیلمەدا کردووە.

بڕیارە رێکەوتی 23ی ئاب لە سینەماکانی ئەمریکا و جیهان دەست بە نمایش بکات.