لە ساڵییادی دروستبوونی وڵاتەکەی مەدالیایەکی بەدەستهێنا

ماکس مەیدەری سینگاپووری، لە کێبڕکێی خلیسکانی دەریا بە پەرەشووتەوە، توانی یەکەم مەدالیای برۆنز لە بوارەکەی خۆی بۆ وڵاتەکەی بەدەستبهێنێت، کە هاوکات کێبڕکێیەکە پێشی دەوترێت کایت سەرفینگ.

مەیدەر لە ساڵییادی دروستبوونی وڵاتی سەنگاپوور، مەدالیایەکی برۆنزی پێشکەش بە سەنگاپوورییەکان کرد، کە هاوکات یەکەم مەدالیاییە لە کێبڕکێی کایت سەرفینگ، ئەو وڵاتە لە مێژوودا بەدەستی دەهێنێت.

مەیدەر تەمەنی تەنیا 17 ساڵە و ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد، کە چاوەڕواندەکرا مەدالیای ئاڵتوون بەدەستبهێنێت، بەڵام تەنیا پلەی سێیەم و مەدالیای برۆنزی مسۆگەرکرد، مەدالیای ئاڵتوون بۆ ڤالێنتینی نەمسایی و سیلڤەریش لە بەرژەوەندی تۆنی ڤۆدیسێکی سلۆڤینی بوو، هەرچۆنێک بێت، ئەمە ریکۆردێکی مێژوویە بۆ یاریزانە سەنگاپوورییەکە، بووە یەکەم یاریزان مەدالیایەک بۆ وڵاتەکەی لە کایت سەرفینگ مسۆگەربکات.