پەیامنێری کەناڵ8 ئاشکرایکرد، رێبوار تەها بە پارێزگاری کەرکوک و محەمەد حافز بە سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک هەڵبژێردران.
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک لە بەغداد بەرێوەچوو و تێیدا پۆستەکانی پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک یەکلایی کرانەوە.
دەروون مەلا ناجی پەیامنێری کەناڵ8 لە بەغدا ئەوەی خستووەتەڕوو، نۆ ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک لە کۆبوونەوەکە بەشدارییان کردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێنج لە ئەندامەکان سەر بە فراکسیۆنی یەکێتی بوون و سێ ئەندامیان لە هاوپەیمانی عەرەبی و ئەندامێکی دیکەش لە فراکسیۆنی بابیلۆن بووە.
پەیامنێرى کەناڵ8 باسی لەوەشکرد، رێىوار تەها بە پارێزگار و محەمەد حافز بە سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک هەڵبژێردران.