پەروین فاتیح: بە گوێرەی شایستەی هەڵبژاردن پۆستەکانی کەرکوک دابەشکراون

پەروین فاتیح، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک

ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگارى کەرکوک رایگەیاند، بە گوێرەی شایستەی هەڵبژاردن و ژمارەی کورسییەکان پۆستەکانی حکومەتی خۆجێی کەرکوک دابەشکراون.

پەروین فاتیح ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک بە کەناڵ8ـی گوت، پێکهاتەکانی کورد و عەرەب و کریستیان، بەشداریی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوکیان کردووە.

پەروین فاتیح ئاماژەی بەوەشکرد، بەگوێرەى شایستەی هەڵبژاردن و ژمارەی کورسییەکان، پۆستەکانی حکومەتی خۆجێی کەرکوک دابەشکراون.

ئەوەشی خستەڕوو، پۆستەکانی پێکهاتەی تورکمان بە بەتاڵیی جێهێڵدراوە و هەرکاتێک ئامادەبوون، پۆستەکانیان پێدەدرێت.

ئێوارەی رۆژی شەممە، 10ـی ئابی 2024، رێبوار تەها بە پارێزگار و محەمەد حافز بە سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک هەڵبژێردران.