گوتەبێژی یەکێتی رایگەیاند، پیرۆزبایی لە هەموو کەرکوکییەکان دەکەم بە بۆنەی هەڵبژاردنی پارێزگار، رێبوار تەها پارێزگاری چەپکە گوڵەکە و هەموو رەنگەکانە، بە کردەوەکانی کەرکوک و سیاسەتی یەکێتی جوان دەکات.
سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، "بەبۆنەی کۆتایی هاتنی ئەم پرۆسەیە و دانانی کەرکوکییەک بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکوک پیرۆزبایی لە هەموو کەرکوکییەکان بە عەرەب و تورکمان و کوردەوە دەکەم."
سەعدی پیرە ئاماژەی بەوەشکردووە، یەکێتی بەڵێنی داوە بەوەی بەشداری کردووە یان نا، ڕێبوار تەها پارێزگاری هەموو کەرکوکییەکانە و ئەوانەی ویستیان تۆوی دوو بەرەکی بچێنن، ڕێبوار بە کردەوەی خۆی و بە خزمەتەکانی ئەم گومانە لە گۆڕ دەنێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، بە زووترین کات هەمووان بۆیان دەردەکەوێت کە یەکێتی وەکو هەمیشە خاوەنی بەڵێنی خۆیەتی و خۆی بچوک ناکاتەوە بەوەی تەنها نوێنەری یەکێتییەکان بێت و نوێنەری هەموو کەرکوکییەکان دەبێت.
گوتەبێژی یەکێتی باسی لەوەشکردووە، ڕێبوار تەها پارێزگاری چەپکە گوڵەکە و هەموو ڕەنگەکانە و بە کردەوەکانی کەرکوک و سیاسەت و یەکێتی جوان دەکات.