رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک رایگەیاند، هەموو لایەك دڵنیا دەكەینهوه لە ئەمڕۆ بە دواوە قۆناغێکی نوێ لە کەرکوک دەستپێدەکات، هەموو هەوڵێک دەخەینەگەڕ لە پێناو چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری.
رێبوار تەها پارێزگارى کەرکوک لە بڵاوکراوەیەکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نووسیویەتی، "هەموو لایەك دڵنیا دەكەینهوه لە ئەمڕۆ بە دواوە قۆناغێکی نوێ لە کەرکوک دەستپێدەکات."
رێبوار تەها ئاماژەی بەوەشکردووە، "قۆناغی هێنانەکایەی ئاشتی و ئاوەدانی و خزمەتکردنی هەموو هاووڵاتییان بێ جیاوازی دەستپێدەکەین و هەموو هەوڵەکانمان دەخەینەگەڕ لە پێناو چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکان."
پارێزگاری کەرکوک باسی لەوەشکردووە، "کاردەکەین بۆ بوژاندنەوی ژێرخانی ئابووری و برەودان بە کەرتە جیاجیاکان."