بە گوێرەی زانیارییەکانی کەناڵ8، لە نێو پۆستە ئیدارییەکانی حکومەتی خۆجێی کەرکوک 18 پۆست بۆ پێکهاتەی تورکمانی دانراوە.
ئەمشەو کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک لە بەغداد بەرێوەچوو و تێیدا رێبوار تەها بە پارێزگار و محەمەد حافز بە سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک هەڵبژێردران.
بە گوێرەی زانیارییەکانی کەناڵ8، 18 پۆستی ئیداری لە حکومەتی خۆجێی کەرکوک بۆ پێکهاتەی تورکمانی لە پارێزگاکە دیاریکراوە و لە کۆبوونەوەی ئەمشەو رێککەوتنی لەسەرکراوە.
ئەو پۆستانەی بۆ پێکهاتەی تورکمانی پارێزگای کەرکوک دانراون بریتین لە:
جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا
جێگری پارێزگار
یاریدەدەری پارێزگار
راوێژکاری پارێزگار
راوێژکاری سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا
یاریدەدەری فەرماندەی پۆلیس
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی
بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبا
بەڕێوەبەرایەتیی رێگا و پردەکان
بەڕێوەبەرایەتیی ئاو
یاریدەدەری شارەوانی
یاریدەدەری شارەوانییەکان
قایمقامی ناوەندی
بەڕێوەبەری ناحیەی تازە
بەڕێوەبەری ناحیەی یایچی
بەڕێوەبەری ناحیەی لەیلان
سکرتێری لیژنەی ئەمنی
بەڕێوەبەرایەتیی ژینگە