یونیسێف: بۆ ئاوارە ناوخۆییەکانی غەززە خوێندنگەکانیش شوێنی سەلامەت نین
بەهمەن ئەحمەد 11/08/2024

رێکخراوی یونیسێفى سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی منداڵان رایگەیاند، زیاتر لە نیوەی ئەو خوێندنگەیانەى وەکو شێڵتەر بۆ ئاوارەکانی غەززە بەکاردەهێنران لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆردوومان کراون.
رێکخراوى یونیسێف راشیگەیاندووە، بۆ ئاوارە ناوخۆییەکانی غەززە خوێندنگەکانیش شوێنی سەلامەت نین و بە پێویستى زانى کۆتایی بە توندوتیژیی دژی منداڵان بهێنرێت.
یونیسێف دەشڵێت، بەگوێرەی یاسا نێودەوڵەتییەکان خوێندنگە و شێڵتەرەکان پێویستە بپارێزرێن.
بەرەبەیانی رۆژی شەممە، سوپای ئیسرائیل خوێندنگەی تابعینی لە غەززە بۆردوومان کرد و تێیدا نزیکەی 100 کەس کوژران کە 17یان ژن و منداڵ بوون و 54 کەسی دیکەش برینداربوون.
loading....