ناسا دۆزینەوەی ئاوی شلی لەژێر خاکی مەریخ راگەیاند

test
وێنە: ئاژانسی ئاسمانی ناسا

ئاژانسی ئاسمانی ناسا لەرێگای رۆبۆتەکەی لەسەر هەسارەی مەریخ دۆزینەوەیەکی گەورەی ئەنجامداوە، ئەویش بوونی ئاوی شلە لە چینەکانی ژێرەوەی هەسارەکەدا.

دۆزینەوەکان لەرێگای داتای کۆکراوەی رۆبۆتی ئینسایت لاندەری ناساوەبووە، کە بۆماوەی چوار ساڵ بە بەردەوام بومەلەرزەی هەسارەکەی تۆمارکردووە، بەهۆی ئەوەش زانایان بۆیاندەرکەوتووە، هۆکاری بومەلەرزەکان بوونی ئاوە لە قووڵایی نزیکەی 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە ژێر رووی مەریخدا.

لێکۆڵینەوەکان لە بەڵگەنامەکانی ئەکادیمیای نیشتمانی زانستەکاندا بڵاوکراونەتەوە دەریانخستووە کە رەنگە مەریخ بەشی ئەوەندە ئاوی شاراوەی لە درزی بەردەکانی ژێر خاکەکەیدا هەبێت کە بتوانێت ئۆقیانوسێکی جیهانی دروست بکات، مێژووەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمێک کە هەسارەکە رووبار و دەریاچە و لەوانەیە ئۆقیانوسی هەبووبێت.

دەستگەیشتن بەم ئاوە کارێکی قورس دەبێت، چونکە کونکردن بە قووڵایی 10 کیلۆمەتر لەسەر مەریخ کارێکی قورس و ترسناکە. بەڵام ئەم دۆزینەوە توانای دۆزینەوەی ژیان لەسەر هەسارە سوورەکە بەرز دەکاتەوە، بەهۆی پێویستی مایکرۆ زیندەییەکان بە ئاوی شل بۆ ژیان.

13/08/2024
loading....