یارییەکی ڤیدیۆیی نوێ پێش بڵاوکردنەوەی دەبێتە پڕفرۆشترینی ستیم

وێنە: یاریی بلاک میث

هەفتەیەک پێش وادەی بڵاوکردنەوەی، یاریی ڤیدیۆیی بلاک میث ووکۆنگ، توانیویەتی پلەی یەکەمی ریزبەندیی زۆرترین فرۆش لە بازاڕی یارییە ڤیدیۆییەکانی ستیمدا وەربگرێت.

بلاک میث یاخوود ئەفاسانەی رەش، یارییەکی جۆری جیهانی کراوەیە، کە لە چیرۆکە کلاسیکیی و ئەفسانەییەکانی چینەوە وەرگیراوە و لەلایەن کۆمپانیای گەیم ساینسی چینییەوە دروستکراوە.

هەر لە سەرەتای بلاوکردنەوەی ترایلەری یارییەکە سەرنجی هەوادارێکی زۆریی جیهانی بەلایخۆیدا راکێشا و بووە پڕفرۆشترین یاریی کە پێش وادەی بڵاوکردنەوەی داوابکرێت، بەمەش توانی لە بازاڕی ستیمدا بچێتە پێش یارییە بەناوبانگەکانی وەک کاڵ ئۆف دیوتی بلاکئۆپس 6 و وارهاممەر، لە لیستی داواکردنیشدا توانی پێش یاریی کاونتەر سترایکی 2 وە پەبجی بداتەوە.

بڕیارە یارییەکە لە رۆژی 20ی ئەم مانگە لەسەر ئامێرەکانی یاریکردنی کۆمپیوتەر و PS5 و Xbox بڵاوبکرێتەوە، سەرەڕای ئەوەی کە هێشتا هەفتەیەک پێش وادەی بڵاوبوونەوەی یارییەکەیە بەڵام le ئێستاوە رەخنەگران و یاریزانان پلەیەکی بەرزیان بە یارییەکە داوە و ئەمەش پێشنیاری دەستپێکێکی باش بۆ یارییەکە دەکات بۆ بوون بە باشترین یاریی ساڵ.