کەشناسیی عێراق: پلەکانی گەرما بۆ سەرووی 51 پلە بەرزدەبنەوە

test
بەهۆی بەرزی پلەكانی گەرماوە، هاوڵاتییەك لە بەغداد خۆی فێنك دەكاتەوە. فۆتۆ: AP

کەشناسیی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە و لە چەند پارێزگایەک دەگاتە سەرووی 50 پلە.

دەستەی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی 16ـی ئابی 2024، پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە و لە پارێزگاکانی بەسرە، زیقار و میسان 50 پلە دەبن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە و  لە پارێزگاکانی بەسرە، زیقار و میسان 51 پلە دەبن.

بەگوێرەی پێشبینیی کەشناسیی عێراق، سبەی بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 43 پلە، لە سلێمانی 42 پلە و لە دهۆک 40 پلە دەبێت.

loading....