کەشناسی: پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە

دیمەنێکی شاری هەولێر

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە و لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک لە هەندێک لە ناوچەکان.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینیی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە 17ـی ئابی 2024، ئاسمان ساماڵ دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان هەندێک پەڵەهەور دەبێت، لەگەڵ بوونى تۆزێکى سووک لە هەندێک لە ناوچەکانی باشووری هەرێمی کوردستان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ کەمێک نزمدەبنەوە.

کەشناسی پێشبینی کردووە، سبەی یەکشەممە 18ـی ئابی 2024، ئاسمانی هەرێمی کوردستان ساماڵ بێت لەگەڵ بوونى تۆزێکى سووک.

بەگوێرەی پێشبینیی کەشناسی، سبەی بەرزترین پلەکانی گەرما بەمجۆرە دەبن:

هەولێر: 42

سلێمانی: 40

دهۆک: 41

کەرکوک: 44

هەڵەبجە: 42

زاخۆ: 42

سۆران: 41

حاجی ئۆمەران: 32

گەرمیان: 46