کەشناسی: ئەمڕۆ پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

test

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە و لە گەرمیان دەگاتە 47 پلە، بەڵام بۆ سبەی کەمێک دادەبەزن.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینیی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە 18ـی ئابی 2024، ئاسمانی هەرێمی کوردستان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت  و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی دووشەممە 19ـی ئابی 2024، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک نزمدەبنەوە بەراورد بە ئەمڕۆ.

بەگوێرەی پێشبینیی کەشناسی هەرێمی کوردستان، سبەی بەرزترین پلەکانی گەرما بەمجۆرە دەبن:
هەولێر: 42
سلێمانی:41
دهۆک: 41
کەرکوک: 45
هەڵەبجە: 43
زاخۆ: 42
سۆران: 41
حاجی ئۆمەران: 27
گەرمیان: 46

loading....