/

زاخۆ كه‌مپه‌كه‌ى دواخست

تیپى تۆپى پێى یانه‌ى زاخۆ به‌شدار له‌ خولى ئه‌ستێره‌كانى عێراق كه‌مپێكى مه‌شق و راهێنان له‌ وڵاتى توركیا ده‌كاته‌وه‌ .

ته‌لال بلوشى، راهێنه‌رى یانه‌ى زاخۆ له‌ لێدوانێكى تایبه‌ت به‌ په‌ڕه‌ى فه‌رمى یانه‌كه‌ راگه‌یاندووه‌" بڕیاربوو كه‌مپه‌كه‌ له‌ رۆژى 20ـى ئه‌م مانگه‌ ده‌ستپێبكات به‌ڵام به‌هۆى كه‌مپى مه‌شق و راهێنانى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق و په‌یوه‌ندییكردنى یاریزانان ئه‌مجه‌د عه‌توان و عه‌لى كازم كه‌مپه‌كه‌یان بۆ رۆژى 25ـى مانگ دواخستووه‌ ".

یانه‌ى زاخۆ ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه‌ مه‌شقه‌كانى بۆ وه‌رزى نوێى خولى ئه‌ستێره‌كانى عێراق ده‌ستپێكردووه‌و رۆژانه‌ دوو یه‌كه‌ى مه‌شق و راهێنانى جیاواز ئه‌نجامده‌دات .