کەشناسی: پلەکانی گەرما دوو بۆ سێ پلە دادەبەزن

test
دیمەنێکی شاری هەولێر

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پلەکانی گەرما دوو بۆ سێ پلە دادەبەزن و لە حاجی ئۆمەران بۆ خوار 30 پلە دادەبەزێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینیی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە 22ـی ئابی 2024، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک لەناوچەکانی باشووری هەرێمی کوردستان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ دوو بۆ سێ پلە نزمدەبنەوە.

بەگوێرەی پێشبینیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، سبەی هەینی 23ـی ئابی 2024، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزیکدەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

هەر بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، سبەی بەرزترین پلەکانی گەرما بەمجۆرە دەبن:

هەولێر: 43

سلێمانی: 40

دهۆک: 41

کەرکوک: 44

هەڵەبجە: 42

زاخۆ: 41

سۆران: 39

حاجی ئۆمەران: 29

گەرمیان: 45

loading....