گەورەترین بازاڕی گواستنەوە لە مێژوودا

test

لەدوای کۆتاییهاتنی مۆندیالی 2002 بازاڕی گواستنەوەی یاریزانەکان بۆ وەرزی نوێ دەستیپێکرد، ئەگەرچی مۆندیال رووداوێکی وەرزشی گەورە و مێژووییە، بەڵام گواستنەوەی یاریزانەکان لەساڵی 2003 بەهەمانشێوە، بوو بە رووداوێکی لەیاد نەکراو. مانشێتی رۆژنامە جیهانییەکان بە ناوهێنانی چوار یاریزان داپۆشرابوون، ئەو یاریزانانە بریتیبوون لە، بێکهام، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، ڕۆنالدینهۆ و کاکا.

گرێبەستی یەکەم کێ بوو؟
ریکاردۆ کاکا، ئەوکات تەمەنی 21 ساڵ بوو، لە یانەی ساوپاولۆی بەڕازیلییەوە لەلایەن بێرلسکۆنی، سەرۆکی ئەوکاتی یانەی ئەیسى میلان، بە بەهای 7.5 ملیۆن یۆرۆ گواسترایەوە بۆ یانە ئیتاڵییەکە، کاکا لەگەڵ میلان درەوشایەوە. بووە یەکێک لە گرێبەستە ناوازەکان، یاریزانە بەڕازیلیەکە و هاوڕێکانی، بەراهێنەرایەتی کارلۆ ئەنچلۆتی، توانیان ناوی میلان بگۆڕن بۆ بیگ میلان.

ناسناوەکانی کاکا لەگەڵ ئەیسى میلان چیبوون؟
کاکا، لەماوەی یاریکردنی لەگەڵ ئەیسى میلان، چامپیۆنزلیگ، خولی ئیتاڵی، سوپەری ئیتاڵی، جامی جیهانی یانەکان، جامی سوپەری یوفا، باشترین یاریزانی ئەورووپا، زەبیست و باڵۆن دۆری بەدەست هێناوە.

گرێبەستی دووەم کێبوو؟ چۆن روویدا؟
کاتێک خوان لاپۆرتا، بە سەرۆکی بەرشلۆنە هەڵبژێردرا، ویستی بەڵێنەکەی بۆ هاندەران پشتراست بکاتەوە و گرێبەستی گەورە ئەنجامبدات، سەرەتا ویستی دیڤد بێکهام بگوازێتەوە، بەڵام ریال مەدرید دەستپێشخەربوو لە گواستنەوەی یاریزانە ئینگلیزیەکە، هەربۆیە لاپۆرتا ناچاربوو لەبری بێکهام، ڕۆنالدینیۆ لە پاریسان جێرمانەوە بە بەهای 30 ملیۆن یۆرۆ بگوازێتەوە بۆ یانە کەتەلۆنییەکە.

ئەنجامی ناچاری چۆن بوو؟
رۆنالدینهۆی تەمەن 23 ساڵ، سەردەمی زیرینی لەگەڵ یانە کەتەلۆنییە دەستپێکرد، مێژووی یانەکەی پرشنگدارکرد و توانی چەندین ناسناو لەگەل یانە کەتەلۆنیەکە بەدەستبهێنێت، گرنگترین ده‌ستكه‌وته‌كان بریتیبوون لە: یەک چامپیۆنسلیگ، دوو ناسناوی خولی ئیسپانیا، دوو ناسناوی سوپەری ئیسپانیا، دوو جار زە بیست و جارێکیش باشترین یاریزانی ئەوروپا.

گرێبەستی سێیەم رفاندن یان گواستنەوە؟
فلۆرێنتۆ پێرێز، وەک لە پێشووتردا باسمانکرد، سەرۆکی ریال مەدریدی ئیسپانی، توانی گرەوی بەدەستهێنانی ده‌ڤید بێکهام لە بەرشلۆنە بباته‌وه‌ و یاریزانەکە بە 36 ملیۆن یۆرۆ بگوازێتەوە ریزی یانەی شاهانە، بێکهام، لە مەدرید شانبەشانی کۆمەڵێک ئەستێرەی گەورەی وەک زێدان، کارلۆس،کاناڤارۆ، لویس فیگۆ و رۆنالدۆی دیاردە یاریکرد، بەڵام نەیتوانی ئەوە بەدەستبهێنێت کە پێشووتر، لە مانچێستەریونایتد بەدەستیهێنابوو، لە ماوەی یاریکردنی بۆ ریال مەدرید، تەنها دوو ناسناوی بەدەستهێنا، ناسناوێکی خولی ئیسپانی و ناسناوێکی سوپەری ئیسپانی.

گرێبەستی چوارەم پاشای تۆپی پێ
کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەوکات تەمەنی تەنیا 18 ساڵ بوو، بە رێکەوت لەدوای رۆیشتنی دەیڤد بێکهام یارییەکی دۆستانە لەنێوان سپۆرتینگ لیشبۆنە و مانچێستەر یونایتد رێکخرابوو، گاری نێڤڵ و چەند یاریزانێکی دیکە گوشاریان خستەسەر ئەلێکس فێرگسۆن، بۆ ئەوەی گەوهەرە پۆرتوگالییە بگوازنەوە یانەکە. رۆناڵدۆ بۆ شوێنگرتنەوەی دەیڤد بێکهام، بە 18 ملیۆن یۆرۆ گریبەستی لەگەڵ واژۆکرا.

دەستکەوتەکانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەگەڵ مانچیستەر یونایتد
یەک ناسناوی چامپیۆنزلیگ، سێ ناسناوی پرێمەرلیگ، جامی سوپەری ئینگلیزی، جامی جیهانی یانەکان، جامی قەڵغانی خێرخوازی، جامى یه‌كێتی ئینگلته‌را، زەبێست، باشترین یاریزانی ئەوروپا و بالۆندۆر.

loading....