کۆمپانیایەک دەیەوێت بە ژیریی دەستکرد بۆنەکان بناسێتەوە و لەرێگای ئینتەرنێت بیانگوازێتەوە

test

کۆمپانیایەکی تایبەت بە پەرەپێدانی ژیریی دەستکرد دەیەوێت کارێکی سەیر و جیاواز بکات لەرێگای ژیریی دەستکردەوە ئەویش دروستکردنی بۆنی دیجیتاڵییە هەروەک چۆن کار لە دروستکردنی وێنە و ڤیدیۆ و دەنگدا کراوە.

کۆمپانیای ئۆسمۆ بنکەکەی لە ئەمریکایە، دەیەوێت شۆڕشێک لە ئەزمونکردنی بۆندا بکات و راهێنان بە ژیریی دەستکرد بکات بۆ دەستنیشانکردن و ناسینەوەی نەخشە و شێوازە گەردیلەییە تایبەتەکان کە تایبەتن بە بۆنە جیاوازەکانە.

پسپۆڕان دەڵێن کە ئاڵەنگارییەکانی بەردەم ئەرکەکەیان زۆرە ئەمەش بەهۆی ئاڵۆزی بۆنەکان و نەبوونی نەخشەی بۆن، بەجۆرێک کە گۆڕانکاریەکی بچووک لە گەردێکدا دەتوانێت بە شێوەیەکی بەرچاو بۆنەکە بگۆڕێت.

ئامانجی کۆمپانیاکە پەرەپێدانی سیستەمێکە کە بتوانێت بە ناسینەوەی بۆنەکان نەخۆشییەکان دەستنیشان بکات، وەک شێرپەنجە، یان چاودێری بارودۆخی تەندروستی بکات، وەک دابەزینی شەکری خوێن.

سەرەڕای ئەوەش، ئۆسمۆ پێشبینی داهاتوویەک دەکات کە بۆنەکان لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە بگوازرێنەوە، ئەمەش رێگە بە بەکارهێنانی جیاواز و نوێی بۆنەکان لە ئینتەرنێتدا دەدات لە بواری بازاڕکردن و براندکردندا.

21/08/2024