شارەزایەکی کەشناسی رایگەیاند، وەرزی بارانبارینی ئەمساڵ دوادەکەوێت و لە دوای ناوەڕاستی مانگی 11ـەوە بارانبارین دەستپێدەکات.
محەمەد کەمال، شارەزای کەشناسی بە کەناڵ8ـی راگەیاند، به‌هۆی دیارده‌ی لانینای لاوازه‌وه له ناوه‌ڕاست و خۆرهه‌ڵاتی زه‌ریای ئارام سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی بارانبارین زۆر دڵخۆشكه‌ر نابێت و بەگوێرەی پێشبینه‌كان، له‌دوای ناوه‌راستی مانگی 11 بارانبارین ده‌ستپێده‌كات و له مانگی 12ـش بارانی پەڵە دەبارێت.
گوتیشی، وه‌رزی زستان و به‌هار وه‌رزێكی زۆر باش دەبێت و به‌فر و بارانێكی باش شاره‌كانی هه‌رێمی کوردستان ده‌گرێته‌وه و پێشبینی وشكه‌ساڵیش ناكرێت.
لەبارەی کۆتاییهاتنی وەرزی گەرما، ئەو شارەزایەی کەشناسی ئاماژەی بەوەکرد، هه‌رێمی كوردستان ماڵئاوای له پلەی گەرمای 50 کردووە و چله‌ی هاوین كۆتاییهاتووە، ئێستا رۆژانه به‌رزترین پله 46 ده‌روات هه‌ندێکجار 47 پلە دەبێت.
بەگوتەی محەمەد کەمال، هیچ پێشبینیه‌ك نیه بەمنزیكانه گه‌رمای تاقه‌تپڕوكێن هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه، پله‌كانی گه‌رما له نێوان 45 بۆ 47 پلە دەبێت ئه‌م حاڵه‌ته‌ش تا 21ـی 9 ده‌خایه‌نێت و له‌و واده‌یه به‌دواوه وه‌رگه‌ڕانی وه‌رزی رووده‌دات و وه‌رزی پایز ده‌ستپێده‌كات كه‌شی شه‌وان زۆر فێنكه و به‌رۆژیش نیمچه گه‌رمه تاوەکو 10 بۆ 15ـی 10، له‌دوای ئه‌وه به‌رۆژیش کەشوهەوا زۆر فێنك ده‌بێت.