دوایین قسەکانی سڤێن گۆران ئێریکسۆن پێش مردنی چی بوو؟

test

ساڵ دوای ساڵ، ئەوانەی ئایکۆنن، ئەوانەی ئەفسانەن، ئەوانەی ساڵانێک یادگاریمان لەگەڵیان هەبووە، بەجێمان دەهێڵن، یەکێکی دیکە لەو ئەفسانانەی تۆپی پێ کە ساڵی 2024 بردی، سڤێن گۆران ئێریکسۆنە.

سڤێن گۆران ئێریکسۆن، دوای ساڵێک شەڕکردن لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجەی پەنکریاس، چارەنووسی خۆی قبوڵ کرد و رۆژی دووشەممە خێزانەکەی و نەوەکانی لە دەوری خۆی کۆکردەوە و بەرەبەیانی دووشەممە لە تەمەنی 76 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

ئێریکسۆنی سویدی، یەکەم راهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بوو کاتێک لە ساڵی 2001 ئەرکەکەی گرتە دەست و 67 یاریی هەڵبژاردەی سێ شێرەکەی بەرێوەبرد.

ئێریکسۆن شکۆی بۆ ئینگلتەرا گەڕاندەوە کاتێک لە ساڵانی 2002 و 2006 توانی ئینگلتەرا بگەینێت بە قۆناغەکانی چارەکی کۆتایی جامی جیهانی، هەرچەندە دەستکەوتی نەبوو، بەڵام بۆ ئەو سەردەمە گەیاندنی هەڵبژاردەکە بەو قۆناغە هەنگاوێکی گەورە بوو، بەتایبەت كه‌ پێکهاتەکە چەند یاریزانێکی تێدا بوو، ناونرابوون  "نەوەی زێڕین"ی سێ شێره‌كه‌، کە پێکهاتبوون لە دەیڤید بێکهام، ستیڤن جیرارد،  واین رۆنى و فرانک لامپارد.

ئێریکسۆن لە ئیتاڵیا سەرکەوتنێکی باشی تۆمارکرد، راهێنەرایەتی یانەکانی رۆما و لازیۆ و  فیۆرێنتینای کرد، توانیشی ناسناوەکانی سێریا ئەی و کۆپا ئیتاڵیا و جامی ئەوروپاش لەگەڵ لازیۆ و رۆما بباتەوە.

لەگەڵ بەنفیکای پۆرتوگالیش، جامی سوپەری پۆرتوگال و ناسناوی خولی پۆرتوگالی بردەوە، لەگەڵ گۆتبۆرگی سویدیش چوار ناسناوی جیاوازی بەدەستهێنا.

دواجار ئێریکسۆن ماندوێتی جەستەیی داگیرکرد و نەخۆشی نەیهێشت بەردەوامبێت، دوایین وێستگەی کاکردنی، یانەی کارلستادی سویدی بوو تاوەکو مانگی دووی 2023.

لە دۆکومێنتارییەک دوایین قسەکانی ئەفسانە سویدییەکە بەم شێوەیە بوو، "هیچ خەمتان نەبێت و تەنیا زەردەخنە بکەن، سوپاس بۆ هەموو شتێک، راهێنەرەکان، یاریزانەکان و هاندەرانیش، ئاگاتان لەخۆتان بێت و بژین."

loading....