نیورالینک بە سەرکەوتوویی دووەم چیپی لە مێشکی نەخۆشێکدا چاند

test

کۆمپانیای نیورالینکی تایبەت بە چاندنی چیپی ئەلیکترۆنی لە ناو مێشکی مرۆڤدا، دوای ئەوەی تاقیکردنەوەی چاندنی چیپەکەی لەسەر دووەم نەخۆش ئەنجامدا، رایگەیاند نەشتەگەرییەکە زۆر باشبووە و نەخۆشەکە ئێستا دەتوانێت دیزانی تەنی سێ رەهەندی و یاریی کاونتەر سترایکی دوو ئەنجامبدات.

هەروەها پێدەچێت ئەم نەشتەرگەرییە بە سەرکەوتوویی ئەو ئاڵۆزییەی لە ئەزموونی یەکەم نەخۆش، بەناوی نۆلاند ئاربۆگ دروستبوو چارەسەرکردبێت، کۆمپانیاکەی ئیلۆن مەسک، لە بلۆگێکدا رایگەیاند:" بۆ کەمکردنەوەی ئەگەری دروستبوونی کێشە لە دووەم بەشداربوومان، جوڵەی مێشک لەکاتی نەشتەرگەری و بۆشایی نێوان چاندن و رووی مێشکی نەخۆشەکەمان کەمکردووەتەوە".

کۆمپانیاکە وتیشی کار لەسەر توانای نوێ دەکات بۆ رووکارەکە، کە ئێستا رێگا بە نەخۆشەکان دەدات، کیلک بە کلیک، کۆنترۆڵی جووڵەی ماوسی کۆمپیوتەر و ئامێرە دیجیتاڵییەکان بکەن.

ئامێری نیورالینک بۆ ئەو نەخۆشانە دروستکراوە کە جوڵەیان سنووردارە، مەسک دەڵێت، چیپەکە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ بەهێزکردنی تواناکانی کەسانی تەندروستیش، وەکو یارمەتیدان لە بیرهێنانەوەی یادەوەری.

ئەلێکس ناوی نەخۆشی دووەمی نیورالینکە، تووشی پێکانی بڕبڕەی پشت بووە، رۆژێک پاش نەشتەرگەرییەکەی نەخۆشخانەی جێهێشتووە، کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەکردووە، ئێستا ئەلێکس دەتوانێت لەڕێگەی مێشکییەوە، سۆفتوێری دیزاینکردن بەکاربهێنێت.

مەسک رایگەیاندووە، هیوادارە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ، ئامێرەکەی نیورالینک لە مێشکی چەند نەخۆشێکی دیکەدا بچێنێت.