کەشناسی: پلەکانی گەرما بۆ خوار 40 پلە دادەبەزن
گەرمیان مەحمود 03/09/2024

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کەشوهەوا فێنک دەبێت و سبەی لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان پلەکانی گەرما بۆ خوار 40 پلە دادەبەزن.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینیی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە 3ـی ئەیلولی 2024، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی چوارشەممە 4ـی ئەیلولی 2024، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ یەک بۆ دوو پلە نزمدەبنەوە.
بەگوێرەی پێشبینیی کەشناسی، سبەی بەرزترین پلەکانی گەرما بەمجۆرە دەبن:
هەولێر : 38
سلێمانی :39
دهۆک : 38
کەرکوک : 40
هەڵەبجە : 40
زاخۆ : 38
سۆران : 38
حاجی ئۆمەران : 31
گەرمیان : 41
loading....